رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خێمەکان: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٥٦ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ٥٦ فەلەستینی شەهید بوون. قوتابخانەکان و خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری بە تایبەت کرانە ئامانج.
بە پێی زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی تەندروستی بە دەستهاتوون، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ٥٦ فەلەستینی شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت شوێنەکانی کۆبوونەوەی مەدەنییەکان وەک قوتابخانەکان، کەنیساکان، خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرش سەر باکووری غەززە ٢٠ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون. لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بە درۆن بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە ناوچەکانی توام و سودانییە ١٤ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ناوچەکانی سەفتەوی مەقات لە نزیکەی جیبالیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری غەززە ٢١ کەس شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت گەڕەکی زەیتون، کەنیسەی لاتینی بنەماڵەی پیرۆز و گەڕەکی توفاح و هەروەها کەمپی پەنابەرانی شاتی کرایە ئامانج. هەروەها لە باڵەخانە ڕوخاوەکەی بنەماڵەی نەسار کە پێشتر بۆردومان کرابوو تەرمی ٢ شەهید دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرش سەر قوتابخانەی ئەبو خالو لە کەمپی بویرەج کە پەنابەران تێدا دەمان ٥ کەس شەهید بوون. هەروەها گەنجێک کە پێشتر لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی نوسەیرات بریندار بوبوو گیانی لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری خان یونس ٩ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی خێمە لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس ٢ منداڵ شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی سوپای داگیرکەر بۆ سەر قوتابخانەیەک لە مەواسی کەسێکی دیکە شەهید بوو و ٣ کەس پێشتر بریندار بوبوون ئەوانیش شەهید بوون و لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا تەرمی ٣ شەهید دۆزرایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هێشتا هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری دەکاتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.